ئەمەریکا پێنج ملیۆن دۆلار بۆ دۆزینه‌وه‌ی داعشێك خه‌رج ده‌كات

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (دەنگی‌ئەمەریکا) حکوومەتی ئەمەریکا بڕی (پێنج ملیۆن) دۆلار خه‌رجده‌كات لەپێناو بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر شوێنی ( ئەبو محمەد ئەلشمالی) گەورە تیرۆریست و سەرکردەی داعش.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەو بارەیەوە دەڵێ، (ئەلشـمالی) چه‌كداره بیانییه‌كان له توركیاوه ده‌نێرێته سووریا و ده‌یانخاته ریزی داعشه‌وه.
لە لێدوانەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە، لەو باوەڕەدان کە (ئەلشمالی) چالاکییە قاچاخییەکانی داعشی ڕێکخستووە و بەرپرسیارییەتیان دەکات لەوانە گواستنەوەی کەلوپەل و پێداویستییەکان لە ئەوروپاوە بۆ عێراق و سووریا و، گواستنەوە داراییەکان و، هێنان و بردنی چەکدارە بیانییەکان.
هەروەها ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتوەکان پێشتر گەشتکردنیان لە (ئەلشیمالی) گەورە تیرۆریستی داعش قه‌ده‌خه‌كردبوو کە لە دایک بووی عەرەبستانە و، پێشتر ئەندامی ئەلقاعیدە بووە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ پێدانی خەڵات لەبری زانیاری لە شوێنی ئەو گەورە تیرۆریستەی داعش لە کاتێکدایە کە بڕیاروایە ئەمەریکا و تورکیا ده‌ستبه‌هه‌ڵمه‌تێكی سنووری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌لشمالییه ده‌ستگیر بكه‌ن.
و/ خالید گەیلانی




