سەرۆکایەتی کۆمار داوای زیادکردنی بەشە بودجە دهكات

بهغدا-KDP.info سەرۆکایەتی کۆماری عێراق نوێنەری خۆی بۆ پەرلەمان رەوانەکردووە و داوای كردووه كه بودجهی سهرۆكایهتییهكهیان زیاد بكرێ.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت" سەرۆکایەتی کۆماری عێراق داوای لە پەرلەمان کردووە کە پشکی بودجەی ئەوان زیادبکرێت و بەشەکەی ئەوان کەمە، بۆیە نوێنەری خۆیان رەوانەی لیژنەی دارایی کردووە و پەرلەمانیش بڕیاریداوە بۆیان زیاد بکات.
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی)گوتیشی، ئەوبڕە پارەی بۆ ئەوان دیاری کراوە بەشی ئەوا ناکات و پێوستیان بەبڕە پارەیەکی زیاتر ھەیە.
پشکی بودجەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بۆ ساڵی٢٠١٦زیاترە لە٤٠ملیاردیناره، ئهو بهلای سهرۆكایهتی كۆمارهوه ئهمبڕه زۆركهمه بۆیه داوای زیادبوونی دهكهن.
بڵند ئیبراھیم




