٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كاندیدی ئاكەپە بۆ سەرۆكی پەرلەمان ئیسماعیل قارەمانـە

سەرچاوە: KDP.info

توركیا -KDP.info- پارتیی داد و گەشەپێدان "ئاكەپە"، بە فەرمی ناوی ئەو كەسەی ئاشكرا كرد كە كاندیدی ئەوانە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، كە ئەو كاندیدەیش لە بیری هیچ كەسێكدا نەبووە و وەكو سوپڕایزێك باسی لێوە كرا.

گوتەبێژی فەرمیی پارتیی داد و گەشەپێدان (عومەر چەلیك)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی دا كە، ئەوان وەكو ئاكەپە كۆبوونەوەی خۆیان كردووە بۆ ئەوەی كێ بپاڵێون بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و بە كۆی دەنگ (ئسماعیل قارەمان)ـیان هەڵبژاردووە.

ئەگەرچی هەموو پێشبینییەكان باسیان لە دووبارە كاندیدكردنەوەی (عیسمەت یڵماز) دەكرد، بەڵام رەنگە (عیسمەت) پۆستی وەزارەتێكی لە كابینەكەی (داوودئۆغلو) پێ بدرێت.

بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەدا دەنگ لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بدرێت، كە ئەو پۆستە 100% بۆ ئاكەپە بڕاوەتەوە، چونكە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە كاندید پێویستی بە 276 دەنگە، بەڵام ئاكەپە خاوەنی 317 كورسیی پەرلەمانییە، بۆیە سەرۆكی پەرلەمان لە ئێستاوە بۆ (ئیسماعیل قارەمان)ـە.

(ئیسماعیل قارەمان) ئەندام پەرلەمانە لەسەر لیستی ئاكەپە و لە هەڵبژاردنی 1ـی نۆڤەمبەردا لە لیستی ئەو پارتییە لە ئیستانبووڵ ژمارە 1 بوو.

كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار