ئه‌ردۆگان: میلله‌ت گوتی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیمان ناوێت.. شه‌ڕی دژ به په‌كه‌كه راناگرین

ئیستانبووڵ-KDP.info- سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی جی 20 یه‌كه‌مجاریه‌تی دیمانه بكات، باسی له چه‌ندین ته‌وه‌ری گرینگ كرد كه په‌یوه‌ندییان به دۆخی ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه‌ی هه‌بوو.
سه‌رۆككۆماری توركیا سه‌ره‌تا پیرۆزبایی له گه‌لی توركیا كرد، به‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی جی 20 زۆر سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات. ئه‌و باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌موو ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوون، خۆشحاڵ بوون به‌و میوانپه‌روه‌رییه‌ی توركیا و گوتیان توركیا سه‌لماندی كه میوانپه‌روه‌ره.
(ئه‌ردۆگان) باسی له پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی توركیا كرد و، گوتی سه‌ره‌تا میلله‌ت ده‌نگیدا بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی دروست ببێت، به‌ڵام له 1ی نۆڤه‌مبه‌ر گوتیان ئێمه ئاساییش و ئارامیمان ده‌وێت.
به گوته‌ی (ئه‌ردۆگان) حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی هیچ كاتێك ئارامی بۆ توركیا نه‌هێناوه و رابردوویش پێمان ده‌ڵێت، كه له سه‌رده‌می (ئۆزال و ده‌میرال) و زۆری دیكه‌یش حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه میلله‌ت گوتی به ته‌نیا حكوومه‌ت پێك بهێنن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا دووپاتی كرده‌وه، كه بۆ توركیا سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی زۆر گرینگه، به‌ڵام به ته‌نیا كورسییه‌كانی ئاكه‌په به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ستوور بخه‌نه ریفراندۆمه‌وه.
ئه‌و گوتی: "پێویست ناكات ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌نده دژایه‌تیی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بكات، با سیاسییه‌كان و شاره‌زایان و لێكۆڵه‌ران قسه‌ی له باره‌وه بكه‌ن و بزانن تا چه‌ند گرینگه و گرینگ نییه، ناكرێت بڵێن سیسته‌م ته‌نیا له‌به‌ر (ئه‌ردۆگان) ده‌گۆڕدرێ، چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه و، په‌یوه‌ندی به توركیاوه هه‌یه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ت داوای ئه‌م سیسته‌مه ده‌كه‌ین".
(ئه‌ردۆگان) باسی له‌وه‌یش كرد، كه هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌كات كه توركیا به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه نه‌رمی بنوێنێت و شه‌ڕ رابگرێت، چونكه تا دواسات و نه‌مانی په‌كه‌كه له توركیا ئه‌وان شه‌ڕ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له هه‌ر شوێنێكیش یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ده‌ربچێت، دڵنیا بن بۆ به‌رژوه‌ندیی ئاساییشی خه‌ڵكه و، بۆ ئه‌وه‌یه تیرۆر به یه‌كجاری دوور بخرێته‌وه.
ئه‌و نه‌یشارده‌وه كه له‌ناو توركیادا گرووپی تیرۆریستی داعش بوونی هه‌یه و چه‌كدار هه‌یه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به لاوازی توركیا یان پاڵپشتیی توركیا بۆ داعش لێكنه‌دایه‌وه و، گوتی: "هه‌یه له فه‌ڕه‌نساوه دێت بۆ سووریا و ده‌بێت به داعش، هه‌یه له به‌ریتانیا و هه‌یه له ئه‌ڵمانیا، بۆیه له توركیایش هه‌ن ده‌یانه‌وێت ببنه داعش و زۆرێكیش به‌شداری ئه‌و گرووپه‌یان كردووه، به‌ڵام ئێمه توانیومانه فریای خۆمان بكه‌وین و ده‌ستگیریان بكه‌ین".
كارزان گلی




