'500دیناری'ـیه نوێیه‌كەی عێراق، كوردییشی لێ نووسراوه

بەغدا-KDP.info- بانكی ناوه‌ندیی عێراق، 500دینارییەکی تازەی چاپ كردووه و، ده‌یخاته بازاڕەوە؛ جا بە زمانی كوردییش لێی نووسراوه.
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئەنــدامی كورد له لیژنه‌ی ئابووری‌ووه‌به‌رهێنانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە بانكی ناوه‌ندیی عێراقی فیدراڵەوە ئاگادار كرامه‌وه كه دراوی 500دیناری چاپ كراوه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "ئه‌و 500دینارییە نوێیه‌ی عێراق به زمانی كوردییش له‌سه‌ری نووسراوه."
(نه‌جیبه نه‌جیب) دەڵێ: "لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤وە هه‌وڵێكی زۆرمان دا تا یاسای تایبه‌ت به نووسینی زمانی كوردی له‌سه‌ر دراوی عێراق ده‌رچوو."
نەشوان بەرزنجی




