فڕۆكه مۆڵگه داعشەکانی ته‌لعسفووری وێران كرد

ته‌لعسفوور-KDP.info- ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان مۆڵگه داعشەکانی گوندی ته‌له‌عسفووریان کوتا و زیانێکی زۆریان لە داعش دا.
سەعات 7ـی ئەم ئیمشەوە بنكه و باره‌گاكانی تیرۆیستانی داعش له گوندی ته‌لعسفور، به‌رامبه‌ر به‌رزاییه‌كانی بادۆشی سه‌ر به میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله، له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه تێر بۆردومان كران.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێرڤانی كه‌وتووە، له ده‌ره‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا، چه‌ندین بنكه و باره‌گای تیرۆریستانی داعش خاپوور كراون و زیانێکی گیانی و ماددیی زۆر به‌ر تیرۆریستانی داعش كه‌وتووه.
هه‌ر ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:15 خوله‌كى ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان دوو جار له‌سه‌ر یه‌ك، گروپێكى تیرۆریستانى داعشیان له گوندى موفتیه‌ى سه‌ر به میحوه‌رى خازر بۆردومان كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و میحوه‌ره كه‌وتوون له‌ئاكامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا زیاتر له 5 تیرۆریستى داعش كوژراون




