فڕۆكه له گوندی عاشق چه‌كێكی داعشی سووتاند

گوندی عاشق-KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له گوندێكی ڕۆژئاوای دیجله‌دا مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان كرده ئامانج و چه‌كێكی قورسیان له‌ناوبرد و ژماره‌یه‌ك تیرۆریستیشیان كوشت.
سەعات 4:55 خوله‌كی ئەم دەمەو‌ئێواره‌یە، ڕێككه‌وتی 18/11/2015 له گوندی عاشق به‌رامبه‌ر دووڕییانی كه‌سكێ، سه‌ر به میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن و خاپوری ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون، له میانه‌ی ئه‌و بۆردومانه‌دا چه‌كێكی قورسی جۆری هاوه‌نی تیرۆریستان تێك شكێندراوه و، چه‌ند تیرۆریستێكیش كوژراون، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان نه‌زاندراوه.




