توركیا له چاوه‌ڕوانیی كابینه‌ی تازه‌دا؛ ناوی وه‌زیره‌كان بخوێنه‌وه

ئیستانبووڵ-KDP.info- دوێنێ سێشەممە، (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو) له لایه‌ن سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)ـه‌وه راسپێردرا بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێك بهێنێت و، پاشان رایبگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر سبەینێ حكوومه‌تی تازه ئاشكرا نه‌كرێت، رۆژی هه‌ینی ناوی هه‌موو وه‌زیره‌كان ئاشكرا ده‌كرێت و، ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی كه له په‌رله‌مان ده‌نگ به وه‌زیره تازه‌كان بدرێت.
حكوومه‌تی تازه سوپڕایزی زۆری تێدا ده‌بێت، ئه‌مه‌یش رۆژنامه‌ی میلله‌تی توركیا(له ئاكه‌په‌وه نزیكه) باسی كردووه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كابینه‌ی تازه‌دا ژماره‌ی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران له 4 بۆ 5 به‌رز ده‌بێته‌وه، كه 3 جێگیر ناوه‌كانیان ئاشكرا كراوه (نو‌عمان كورتولموش، توركوش ئۆغرول، یاڵچن ئاكدۆگان). هه‌روه‌ها بۆ وه‌زیری دارایی‌ش ناوێك ده‌بێت كه پێشتر به هیچ شێوه‌یه‌ك له حكوومه‌تدا پۆستی نه‌بووه. پێشتر میدیاكانی ئۆپۆزسیۆن بڵاویان كردبووه‌وه كه بۆ وه‌زیری دارایی (ئه‌ردۆگان) پێشنیازی كردووه زاواكه‌ی خۆی (به‌رات ئاكبه‌یراك) ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، بۆیه ره‌نگه ناوه سوپڕایزه‌كه ئه‌و بێت.
(داودئۆغلو) بڕیاری داوه كه 2 كه‌س ناكات به وه‌زیر له‌سه‌ر شارێك، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌ر به شاری ئا‌نكارا بوو و كرایه وه‌زیر، كه‌سی دووه‌م له‌و شاره نابێته وه‌زیر و، چانس به كاندیدی شارێكی دیكه‌ی توركیا ده‌درێت.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت (عه‌لی باباجان) بكرێت به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، چونكه ئه‌و كه‌سایه‌تییه زۆر گرینگه و خه‌ڵكیش زۆر به دڵی بووه. بۆیه (فه‌ره‌یدوون سینیرلی ئۆغلو) كه ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایه، پۆستێكی دیكه‌ی پێ ده‌درێت.
ئه‌وه‌ی ئاشكرا كراوه كابینه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
(جه‌وده‌ت یڵماز) وه‌زیری گه‌شه‌پێدان
(فاروق چه‌لیك) وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
(تانه‌ر یڵدز) وه‌زی وزه و سامانه سرووشتییه‌كان
(مه‌هدی ئه‌كره‌ر) وه‌زیری بازرگانی
(نه‌بی عه‌ونی) وه‌زیری په‌روه‌رده
(ئاكیف چاغه‌تای) وه‌زیری وه‌رزش و لاوان
(فه‌یسه‌ل ئه‌رئۆغلو) وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ناوه‌خۆ كاندید كراوه كه یه‌كێكیانی پێ ده‌درێت
(بینالی یڵدرم) وه‌زیری گواستنه‌وه
(به‌رات ئالبه‌یراك) وه‌زیری دارایی
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م كابینه‌یه‌دا 2 ئافره‌ت پۆستی وه‌زیریان پێ بدرێت، كه پێشتر ئاكه‌په به هیچ شێوه‌یه‌ك ئافره‌تی نه‌كردبووه وه‌زیر و ته‌نیا له حكوومه‌تی كاتیدا یه‌ك ئافره‌تی باڵاپۆشی كرده وه‌زیر.
كارزان گلی




