٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گۆڕانكاری لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە گۆڕانكاری لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا بكات و، بڕیارە تا سبەی ئەو گۆرانكاریانە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران رەوانە بكات.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (حاكم سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "وەزیری دارایی بەئێمەی راگەیاندووە كە گۆڕانكاری لە ژمارەكاندا دەكەن لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق، بۆ ئەوەی رێژەی كورتهێنان كەم بكەنەوە، چونكە برەكەی زۆرە و نزیكەی ٢٣ ترلیۆن دینارە، بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نییە ئەو بڕە بۆ چەند كەم دەكەنەوە".
(سلێڤانەیی) گوتیشی: "تاوەكو ئێستا ئەو گۆرانكاریانەمان بەدەست نەگەییشتووە و، بڕیارە تا سبەی حكوومەت بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی رەوانە بكات، بۆیە ئەوكات دیار دەبێت رێژەی كورتهێنان بۆ چەند كەم دەكرێتەوە".
دەشڵێت، دوێنێ نەیانتوانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بكەن، چونكە سێ وەزیر ئامادە بوون، بۆیە بۆ سبەی پێنجشەممە دوا خرا.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار