سێ وه‌زیری عێراق له دانیشتنی په‌رله‌ماندا به‌شدارن

بەغدا -KDP.info- سێ وه‌زیری عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌شدارن و، پێوه‌ست به بوودجه ڕوونكردنه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌یش ده‌كه‌ن.
(د. بێریوان خه‌یلانی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا (هۆشیار زێباری) وه‌زیری دارایی و (عادل عه‌بدولمه‌هدی) وه‌زیری نه‌وت و، (سه‌لمان جومیلی) وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ، هەرسێانەکەیان ئاماده‌ی دانیشتنەکەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانن و ڕوونكردنه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌ده‌ن به په‌رله‌مان و هه‌رکامێکیان و، ڕاپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش دەکەن و دیسان بوودجه‌ی 2016ـی عێراق تاوتوێ دەکرێت."
(خه‌یلانی) گوتیشی: "لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانیش ڕاپۆرتێكیان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام زۆر كه‌موكووڕیی تێدایە؛ له بوودجه‌ی 2016 بۆ ئێمه وه‌كو كورد چه‌ندین خاڵ هه‌یه ده‌بێت ئاگاداری بین."
نەشوان بەرزنجی




