جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی مووسڵ درایه كوردێك

بەغدا -KDP.info- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق بڕیاری داوە پۆستێكی باڵای ته‌ندروستیی نه‌ینه‌وا بدرێتە كورد و، سەدا٨٠ـی داوده‌رمانی مووسڵیش بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه بكرێت.
(د. فارس بریفكانی) سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی‌وژینگه له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تا ئێستا كورد ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له مووسڵ هیچ پۆستێكی باڵای له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌بووه؛ له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ (د. عەدیله حه‌موود) وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقدا بڕیار درا دكتۆرێكی كورد ببێته جێگری فه‌رمیی به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره كوردێك پۆستێكی باڵای پێ بدرێت له ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا."
(د. فارس) گوتیشی: "هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیار درا ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی سەدا80ی پارێزگای نه‌ینه‌وا و، سەدا20ـیش له به‌شی شاره‌كانی تكریت و ئه‌نبار و دیاله ڕاسته‌وخۆ له به‌غدا بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆبه‌ی خه‌لكی مووسڵ ئاواره‌ی هه‌رێم بوونه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تكریت و دیاله و ئه‌نباریش به‌ڵام كه‌مترن."
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی‌وژینگه له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەیشڵێ: "هیچ ساڵێك به‌شی هه‌رێمی كوردستان له ده‌رمانی شێرپه‌نجه (الادویه سرطانیه) سەدا60 زیاتر نه‌بوو ئه‌وه‌ی كه له به‌غدا ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، بۆیه بڕیاری ئه‌وه‌ش درا كه سه‌دا100 ده‌رمانی په‌نجه‌شێر بۆ هه‌رێم دابین بكرێت و بگات."
(بریفكانی) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه: "وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی چاودێری گشت بڕیاره‌كان ده‌كه‌م تا هه‌موویان وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت."
نەشوان بەرزنجی




