٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەركردەیەكی باڵای هەدەپە 6 ساڵ زیندانی دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

توركیا -KDP.info-  لە كاتی پرۆپاگندەی هەڵبژاردنی 7ـی حوزەیراندا، هەدەپە میتینگێكی گەورەی لە شاری ئیزمیر ئەنجام دا، كە لەوێدا هاوسەرۆكی هەدەپە (سەڵاحەددین دەمیرتاش) قسەی بۆ خەڵك كرد، بەڵام بەر لەوەی خۆی قسە بكات، جێگری سەرۆكوەزیرانی یۆنان كە داوەتی ئەو میتینگە كرابوو، قسەی بۆ خەڵك كرد، ئەمەیش حكوومەتی توركیای تووڕە كرد و هەر بۆ بەیانی داوای یاساییان لەسەر هەدەپە تۆمار كرد، بەڵام داوایەكە ئێستا جووڵەی پێ كراوە.

بە گوێرەی یاسای توركیا، نابێت هیچ سەرۆكێك یان بەرپرسێكی بێگانە بەشداریی هیچ رێپێوان و گردبوونەوەیەك لەناو توركیادا بكات، بەڵام هەدەپە بەر لەوەی میتینگ لە ئیزمیر بكات، سەرۆكوەزیرانی یۆنان (سایرزا)ـی بە فەرمی داوەتی ئەو میتینگە كرد، وەلێ ئەو بۆ خۆی نەهات و لە جێگەی خۆی جێگرەكەی (یانیس بۆرونۆس)ـی نارد.
لە میتینگەكەدا بەر لەوەی (دەمیرتاش) قسە بكات (یانیس) قسەی كرد و پەیامی ئاشتی بۆ توركیا نارد و باسی لە برایەتیی نێوان توركیا و یۆنان كرد. پاشان (دەمیرتاش) هاتە سەر شانۆ و قسەی بۆ لایەنگرانی كرد.
هەر بۆ بەیانییەكەی ئاكەپە داوای یاسایی لە دادگەی ئیزمیر لەسەر سەرۆكی هەدەپە لە ئیزمیر (جافید ئوغوور) و 6 ئەندامی دیكەی هەدەپە لە ئیزمیر كرد و داوای زیندانی لە 3 مانگەوە بۆ 3 ساڵ بۆ كردن، بەڵام دادگە بە جیددی بەپیر داوا یاساییەكەوە نەچوو.
دوێنێ دادگەی باڵای ئیزمیر بە فەرمی داواكەی ئاكەپەی ناساند و بە گوێرەی یاسای ژمارە 2911ـی رێپێوان لە توركیا، هەر لایەنێك رێپێوان یان كۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجام بدات و بێگانە داوەتی ئەو كۆبوونەوانە بكات، پێویستە 48 سەعات پێشتر حكوومەتی ئاگادار بكاتەوە و رەزامەندی وەربگرێت، بە پێچەوانەوە ئەو لایەنەی پێشێلی ئەو یاسایەی كردووە، لە 3 مانگ بۆ 3 ساڵ زیندانی دەكرێت.
چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەیەكی كەمدا (جافید ئوغوور) لە بەردەم دادگە ئامادە بێت و دادگە بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەكەی بدات.

كارزان گلی  
 

هەواڵی پەیوەندیدار