تورك ترس دایگرتوون.. پاش هێرشە تیرۆریستییەکانی پاریسە

ئیستا‌نبووڵ-KDP.info- ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاریس كه بووه هۆی گیانلەدەستدانی 132 هاووڵاتی بێ‌تاوان، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر هاووڵاتیانی توركیا دروست كردووه، به‌وه‌ی زۆر ده‌ترسێن هه‌مان ئۆپه‌راسیۆن رووبه‌ڕووی ئه‌وانیش ببێته‌وه، بۆیه زۆرێك له هاووڵاتیان ناچنه شوێنی قه‌ره‌باڵخی و گشتییەکانەوە.
له ڕووی سۆزه‌وه هاووڵاتیانی توركیا هاوخه‌میی خۆیان بۆ هاووڵاتیانی فه‌ڕه‌نسا نیشان دا، به‌ڵام ئه‌وه‌یان بیر نه‌چووه كه ره‌نگه ئه‌وانیش ببنه ئامانج، چونكه ئه‌گه‌ر گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌ستی بگاته پاریس كه سنووری له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌زاران كیلۆمه‌تره، به ئاسانی ده‌ستی ده‌گاته توركیا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵیدا.
(ئیپه‌ك جان) كه مامۆستای زانكۆیه، نایشارێته‌وه دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاریس ترسی لێ نیشتووه به‌وه‌ی داعش ده‌ستی گڵاوی بگاته توركیایش.
ئه‌و مامۆستایەی زانکۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ده‌ڵێت، به منداڵه‌كانی خۆی گوتووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه شوێنی قه‌ره‌باڵخەوە، چونكه تیرۆریست ته‌قینه‌وه ته‌نیا له‌و شوێنانەدا ده‌كات.
بیرکردنەوەی هەندێکی تورکەکانیش مەترسیدارە
(ئیپه‌ك جان) گوتی: "به ڕاستی ئه‌وه‌ی داعش به‌رانبه‌ر به فه‌ڕه‌نساییه‌كان كردی، زۆر ئازاری دام، ته‌نانه‌ت كاتێك ئافره‌ته دووگیانه‌كه‌م بینی هاواری ده‌كرد و داوای یارمه‌تیی ده‌كرد، له دڵه‌وه بۆی گریام. من كاتێك هه‌ست به ئازاری پاریس ده‌كه‌م، ناپرسم ئه‌وان فه‌ڕه‌نسایین یان ئه‌ڵمانیایین یان توركن، به‌ڵكو وه‌كو مرۆڤێك كه تاوانیان به‌رانبه‌ر كراوه بۆیان به ئازارم. ده‌مه‌وێت راستییه‌كیش هه‌یه بیڵێم كه، داعش په‌یامێكی بۆ هه‌موو وڵاتان نارد، به تایبه‌تی توركیا كه له هه‌موو ساتێك‌دا ده‌توانێت ته‌قینه‌وه بكات و هاووڵاتی بێ‌تاوان بكاته ئامانج".
(ئیپه‌ك)، وه‌كو زۆر خه‌ڵكی دی، وێنه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك كردووه به ئاڵای فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵام یه‌كێك له قوتابییه‌كانی هاتووه بۆ لای و پێیگوتووه، بۆچی به خه‌می بۆ فه‌ڕه‌نسا و فه‌یسبووكت كردووه به ئاڵای فه‌ڕه‌نسا، رۆژانه تورك ده‌كوژرێن، ئه‌وان هیچ بۆ ئێمه به ئازار بوون؟
(ئیپه‌ك) ڕاشکاوانە لە بەرانبەر وەها پرسیارێک باوەڕی وایە، "كاتێك ئه‌و عه‌قڵییه‌تانه له توركیا ده‌بینم، ئه‌وه‌نده‌ی قوربانیی ده‌ستی تیرۆر خه‌فه‌ت ده‌خۆم."
ده‌بوایه تورکیا به جیددی دژ بە داعش جەنگابایە
(سه‌بری عوسمان ئۆغلو) یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و هاووڵاتییه توركانه‌ی باس له ترسی خۆی ده‌كات له تیرۆریستان و ده‌ڵێت، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاریس ده‌بێت ئێمه‌یش ئاگاداری خۆمان بین.
(ئۆغلو)، حكوومه‌تی توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌بوایه به جیددی دژ بە داعش جەنگابایە و نه‌یهێشتبایه جیهادییه‌كان به خاكی توركیادا بچنه ناو سووریا.
ئه‌و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: "سه‌یرم پێ دێت كه وڵاتان تا کردەی تیرۆریستی له‌ناو خاكه‌كه‌یاندا ئه‌نجام نه‌درێت، به هۆش خۆیاندا نایه‌نه‌وه. پێم وایه توركیایش دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئانكا‌را كه داعش ئه‌نجامی دا، كه‌مێك به خۆیدا هاته‌وه كه تیرۆر نه سنوور ده‌زانێت نه هاوڕێیه‌تیش، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی دژایه‌تیكردنی توركیا به‌رانبه‌ر داعش هه‌ر وه‌كو پێویست نییه. نامه‌وێت بیشارمه‌وه كه ئێستا ئێمه زۆر ده‌ترسێین به‌وه‌ی توركیایش به تایبه‌تی ئیستا‌نبووڵ خه‌ڵتانی خوێن بكرێت".
پۆلیس چآوێکی کردووە بە سەد چاو
(عه‌لی قه‌ره‌نفیل) كه له‌ناو بازاڕی ته‌كسیم له ئیستا‌نبووڵ دوكانی جلوبه‌رگی هه‌یه، ئاماژه ده‌دات كه له دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاریس، ئاساییشی توركیا زۆر توند بووه
(قه‌ره‌نفیل) ئاماژه ده‌دات، كه پێش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاریس بازاڕی ته‌كسیم به‌و شێوه‌یه تووند نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا له هه‌ر كوچه و كۆڵانێكی ته‌كسیم پۆلیس به چه‌كه‌وه وه‌ستاون و چاودێریی خه‌ڵك ده‌كەن.
به گوته‌ی (قه‌رنفیل)، ئێستا خه‌ڵك وه‌كو پێویست نایه‌نه ته‌كسیم، چونكه ئه‌و بازاڕه به‌رده‌وام جمه‌ی دەهات له خه‌ڵك. ئه‌گه‌رچی ئیستایش هه‌ر قه‌ره‌باڵخه، به‌ڵام كاتێك به‌وێدا تێپه‌ڕ ده‌بیت، هه‌ست ده‌كه‌یت كه ئه‌و بازاڕه گه‌وره‌یه وه‌كو جاران خه‌ڵكی لێ نییه.
كارزان گلی




