٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لاشەی 87 تیرۆریستی داعش گەڕێنرانەوە مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رەوشی شاری مووسڵ رایدەگەیێنێت، هاووڵاتییەك بە هۆی كوشتی براكەی لەلایەن داعشەوە، خۆی بە بارەگایەكی تیرۆریستانی داعش لە مووسڵدا تەقاندەوە و، لاشەی ژمارەیەك تیرۆریستی داعشیش بە كوژراوی لە میحوەری كەسك و شنگالەوە گەڕێنرانەوە بۆ شاری مووسڵ.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە مووسڵ هاووڵاتییەك كە برایەكەی لەلایەن تیرۆریستانی داعش سەر بڕدرابوو، خۆی لەناو بارەگایەكی داعش لە گەڕەكی نوور لە رۆژهەڵاتی مووسڵ تەقاندەوە و بە هۆیەوە 5 تیرۆریست كوژران".


(مەموزینی) دەیشڵێت: "هەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش 202 ئافرەتیان بۆ جیهادی نیكاح ڕفاند و، تەرمی 87 تیرۆریستی داعشیش گەڕێنرانەوە شاری مووسڵ كە لە میحوەری كەسكێ و شنگال لەسەر دەستی هێزەكانی پێشمەرگە و بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان، كوژرابوون.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار