بە هۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانەوە، بە دەیان داعش كوژران

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی یموكراتی كوردستان لە ڕایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی چەندین ناوچەیان لە مووسڵ بۆردوومان كردووە و، بەوهۆیەوە بە دەیان تیرۆریستی داعش كوژراون.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی یموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتی: "فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە نامووسڵ، هەر یەكە لە ناوچەكانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی نزیك پردی ئازادی و دوو ماڵی ئەمیرەكانی داعش لە ناوچەی دەنەدان وناوچەی سیناعە لە وادی عەگاب و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆ لە ناوچەی فەیسەڵییە و بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵ و سەربازگەی مەشقی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی غابات كە تیرۆریستان مەشقی سەربازییان تێدا دەكرد، بە چڕی بۆردوومان كرد و زیانی زۆریان بە داعش گەیاند".
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی یموكراتی كوردستان گوتیشی، بە هۆی ئەو بۆردوومانانەوە، بە دەیان تیرۆریستی داعش كوژراون.
بڵند ئیبراهیم




