ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر بوودجەی 2016 دەكرێت

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەرێوە دەچێت و سەرەتا پرۆژەیاسایەك دەخرێتە دەنگدان و دواتریش گفتوگۆ بۆ بوودجەی 2016 عێراق و دوو پڕۆژەیاسای دیكە دەكرێت.
ئەندامی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د. ئەشواق جاف) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە دانیشتنی ژمارە (38)ـی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچێت و سەرەتا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای رێكخراوی شەهیدان دەدرێت و هەروەها گفتوگۆ لەسەر راپۆرتەكانی پڕۆژەیاسای بوودجەی 2016ـی عێراقی فیدراڵ و پڕۆژەیاسای هەمواركراوی یەكەم لە یاسای دابینكردنی بەرپرسیارەتی كەسی بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتیی ژمارە (47)ـی ساڵی 1990 دەكرێت لەگەڵ پڕۆژەیاسای هەمواركراوی یاسای بنەما دادگاكانی ژمارە (23)ـی ساڵی 1971".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "لە كۆتایی كارنامەی ئەمڕۆدا هاتووە، پلانی كاركردنی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكانی نەبەستراو بە هەرێم، دەخرێتە روو".
نەشوان بەرزنجی




