"ڕووس دەڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا داعش دەبڕینەوە"

ڕووسیا-KDP.info- له‌و كاته‌ی شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق چووبوونه ڕووسیا، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته پێیان ڕاگه‌یاندبوون كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا داعش له‌ناو ده‌به‌ن.
(شاخه‌وان عه‌بدوڵا) جێگرى لیژنه‌ى ئاسایش‌وبه‌رگرى له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له وڵاتى ڕووسیا به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: "له کۆى دانیشتنەکانمان لەگەل ڕووسەکان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئه‌و وڵاته كه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌نجاممان دا بۆمان دەرکەوت که ئەوان لەگەل فراوانکردنى کرده سەربازیەکانیان نین واته تەنها له سووریا كرده‌ى سه‌ربازى دەکەن.
جێگرى لیژنه‌ى ئاسایش‌وبه‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "ڕووسەکان بە تەماى بەرلێککەوته نین، بەڵکو گوتیان لەگەڵ ئه‌مریکا پێکەوه داعش لەناو دەبەین."
جێى ئاماژه‌یه شاندێكى لیژنه‌ى ئاسایش‌وبه‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ چه‌ندین پرسى نێوان عیراق و، ڕووسیا سه‌ردانى وڵاتى ڕوسیایان كردووه و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌و وڵاته له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا ئه‌نجام داوه.
نەشوان بەرزنجی




