شاندێكی فراکسیۆنی زه‌رد و حزبی فه‌زیله داوای هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی خورماتوویان كرد

بەغدا-KDP.info- شاندێكی فراکسیۆنی زه‌رد و، حزبی فه‌زیله دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی خورماتوو ده‌كه‌ن و له میانی دیدارێكیشدا سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه له شنگالیش خرایه به‌رباس.
ڕێناس جانۆ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندێكی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی پارتیی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌مان (حاكم تارق) سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی فه‌زیله‌ی ئیسلامی عێراقیمان كرد له لایه‌ن (سه‌ید هاشم) ئه‌مینداری گشتی حزبی فه‌زیله‌ی عێراقی و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه پێشوازی كراین و، له دانیشتنێكی دۆستانه وبرایانه‌دا گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی سیاسی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌شنگال و ئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه‌ی كه له شاروچكه‌ی خورماتوو هاتۆته پێش باسمان لێوه كرد.
(جانۆ) گوتیشی: " هه‌ردوو لا ڕژدی و پابه‌ندیی خۆمانمان دیاری كرد به‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌موو هه‌وله‌كان كۆبكرێنه‌وه له‌پێناو هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه و، له‌پێناو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون، به شێوه‌یه‌كی باش سوودیان لێ وه‌ربگیرێت بۆ هه‌موو عێراق تا بتوانین له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و ناوچانه‌ی تریش به‌ره‌و ئازادی و ڕزگاری یه‌كجاره‌كی بچن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی پارتیی زیاتر گوتیشی: "هه‌ردوو لا جه‌ختمان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوانمان كرده‌وه و، حزبی فه‌زیله‌ش خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌و سه‌ردانه‌ی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ لای حزبه‌كه‌یان و چاوه‌ڕێین ئه‌وانیش سه‌ردانی له‌و شێوه‌یه بکەن.
نەشوان بەرزنجی




