توركیا: تهقینهوهكهرانی پاریس پاسپۆرتی توركیایان پێ نهبووه

ئانكارا-KDP.info- دەنگۆیەک لە میدیای فەرەنسا بڵاو کرایەوە، بەوەی 2 لەو تیرۆریستانەی کە لەنێو یاریگایەکەدا خۆیان تەقاندووەتەوە پاسپۆرتی تەزویری تورکییان پێ بووە، بەڵام بەرپرسێکی تورکیا ئەم دەنگۆیانەی ڕهت كردهوه.
دوای ئەوەی 7 تەقینەوە پاریسی خەڵتانی خوێن کرد و، بە هۆیەوە 132 هاووڵاتی كوژران، میدیاکانی فەرەنسا بڵاویان کردەوە، کە 2 لەو تیرۆریستانەی لەناو یاریگەی پاریس خۆیان تەقاندەوە پاسپۆرتی تەزویری تورکییان پێ بووە. لە بەرامبەر ئەو دەنگۆیانەدا سەرۆکی كونسووڵی تورکیا لە فەرەنسا (هەقی ئاکیل) ئەو دهنگۆیانە بە ڕهت كردهوه و به ناڕاستی ناو برد.
ئەو بۆ سیئێنئێنی تورکی دەڵێت: "ئەو دەنگۆیانە درۆن و شتی وا نییە. ئێمە لەگەڵ فەرەنسادا کاری زۆر جیدی دەکەین بۆ ئەوەی تیرۆریستان بە زووترین کات دەستگیر بکرێن. جگە لەوەیش پێشتریش ئێمە بە یەکەوە کارمان کردووە بۆ لەناوبردنی داعش. تورکیا بە هیچ شێوەیەک پاسپۆرتی تەزویر بۆ تیرۆریستان ناکات و ئەوەی گوتراوە بۆ لەکەدارکردنی تورکیایە. ئەگەر ئەو قسانە ڕاستبوونایە، ئێستا حکوومەتی فەرەنسا بە فەرمی ڕایدەگەیاند".
هەر ئەمڕۆ حکوومەتی فەرەنسا ڕایگەیاند کە 2 کەسیان دەستگیر کردووە بەوەی پلانداڕێژەری ئەو 7 تەقینەوەیەی پاریس بوونە، کە یەکێک لەوانە بەلجیکییە بەڵام بە ڕەگەز عەرەبە.
کارزان گلی




