سبهینێ دهردهكهوێ كه بوودجه دەگەڕێندرێتەوە حكوومهت یان نا

بهغدا-KDP.info- بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بکات، پەرلەمانتارێک دەڵێت، سبەی بڕیار دەدرێت ئەو پڕۆژەیاسایە بگەڕێتەوە بۆ حکوومەت یاخود نا.
(ئەردەڵان نوورەدینی) ئەندامی پەرلەمانی عێراقێ لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆ بێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٦ بکات، چونکە لە ماوەی رابردوو خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە."
(ئەردەڵان نوورەدینی) گوتیشی، بانکی نێودەوڵەتی داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە ھەندێک چاکسازی لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا بکرێت، بۆیە سبەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بڕیار دەدرێت ئەو پڕۆژەیاسایە بگەڕێتەوە بۆ حکوومەت یاخود نا.
بڵند ئیبراھیم




