"پهرلهمانی عێراق تاوتووی ئهو لێدوانانه دهكات كه كۆمهڵێك له زانایانیی ئاینیی شیعه دژ به كورد و سوننه داویانه"

بهغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، لێدوانی بەشێک لە زانایانی شیعە لەبارەی حەڵالکردنی کوشتنی کورد مەترسغیەکی گەورەیە، بە تایبەت بۆ سەر کوردانی بەغدا و پهرلهمانی عێراق تاوتووی ئهو لێدوانانه دهكات.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (د. عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەندێک لێدوان لەلایەن بەشێک لە زانایانی ئایینی شیعە بە تایبەت لە نەجەف دراون کە شەڕی ئەوان لەگەڵ سوننە و کورد ئەمە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژیانی کوردان بە تایبەت ئەوانەی لە بەغدا، چونکە حەڵاکردنی خوێنی کوردە، بۆیە لیژنەی ئاشتەوایی و ئەوقاف لە پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی ئەوەن کە لە پەرلەمان ئەو بابەتە گفتوگۆی لەسەر بکەن و بەھەند وەریبگرن، چونکە ئەمە زۆر مەترسیدارە."
(د. عەرەفات کەرەم) گوتیشی، پێویستە ئەو پرسە چارە بکرێت و ناکرێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت و، ھاووڵاتیان بکوژرێن و ماڵ و دووکانی خەڵک بسووتێندرێت.
بڵند ئیبراھیم




