٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنەی دارایی لە بارەی بوودجەوە میوانداریی وەزیری دارایی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بڕیارە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقەوە، لیژنەكەیان میوانداریی وەزیری دارایی بكات.

ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (حاكم سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لیژنەكەیان بەردەوامە لە تاوتووكردنی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق، بەڵام هەندێك لە بڕگە و ماددەكان پێویستیان بە ڕوونكردنەوە هەیە، بۆیە بڕیارە میوانداریی وەزیری دارایی بكرێت بۆ ئەوەی ڕوونكردنەوەی پێویست لەبارەی بوودجەوە بدات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی گوتیشی، تاوەكو ئێستا رۆژەكەیان دیاری نەكردووە، بەڵام لەو دوو سێ رۆژەدا میوانداری دەكرێت.
بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە و تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بكات.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار