له ته‌شتێ، ئۆتۆمبێلێكی داعش سووتێندرا

ڕۆژئاوای دیجله-KDP.info- ئۆتۆمبێلێكی تیرۆریستانی داعش له گوندی ته‌شتێی سه‌ر به میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله، له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كرێته ئامانج و به سه‌رنشینه‌وه سووتێندرا.
سەعات 6ی ئەم دەمەوئێواره‌یە ــ یه‌كشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 15/11/2015 ــ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئۆتۆمبێلێكی تیرۆریستانی داعشیان له گوندی ته‌شتێ، به‌رامبه‌ر دووڕێیانی كه‌سكێی سه‌ر به میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله، بۆردومان كرد و له ئه‌نجامدا تێك شكێندرا.
عه‌قید دڵشاد مه‌ولوود، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، ڕاگه‌یاند: "ئه‌و بۆردومانه به گوێرەی زانیارییەکانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی له‌و میحوه‌ره‌دا کراوە؛ له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌یشدا، ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قێندراوه‌ته‌وه و، 3 چه‌كدارە تیرۆریستە داعشەکەی ناویشی كوژران."




