٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێشه‌ممه‌ی دابێتەوە بوودجە تاوتوێ ده‌كرێ

سەرچاوە: KDP.info

به‌غداــKDP.infoــ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بڕیار بوو سبەی پڕۆژەیاسای بوودجە دیسان تاوتوێ بکرێت، بەڵام بۆ ڕۆژی سێ شەممە دواخرا.

ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیار بوو ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق بکات، بەڵام  ئەمڕۆ و سبەی لیژنەکان کۆ دەبنەوە و، ڕۆژی سێشەممە پڕۆژەیاسای بوودجە خوێندنەوەی دووەمی لێ دەکرێت."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ئێستا لیژنەکەیان پڕۆژەیاسای بوودجە تاوتوێ دەکا و، جارێ زۆریان ماوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار