٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. لە تەقینەوەیەكدا 16 داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ دەستیان كردووە بە دەستگیركردنی هاووڵاتیان و، ئەمڕۆیش ژمارەیەكی دیكەیان دەستگیر كردوون، هەروەها بە تۆمەتی سیخوڕیكردنیش ژمارەیەكی دیكەیان گولـلەباران كردن و، لە تەقینەوەیەكیشدا 16 تیرۆریست كوژران.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە نێوشاری مووسڵ تیرۆریستانی داعش دەستیان كردووە بە دەستگیركردنی هاووڵاتیان و ئەمڕۆ یەكشەممەیش 182 هاووڵاتییان دەستگیر كردووە كە 7ـیان كوردن 9ـی دیكەیشیان بە تۆمەتی سیخوڕی گولـلەباران كردن".
(مەموزینی) گوتیشی، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی تیرۆریستانی داعشدا لە شەرگات، 16 تیرۆریست كوژران.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار