ئهردۆگان، لەبەر فەرەنسا بڕگهی گۆرانی و مۆسیقای له جی20 سڕییهوه

ئانكارا-KDP.info- سهرۆكی توركیا وهك ڕێزێك بۆ فهرهنسا بهشی مۆسیقا و گۆرانیی له كۆبوونهوهكانی جی20 لا دا.
چەند تۆزێک لەمەوبەر (ڕەجەب تەییب ئەردۆگان) سەرکۆماری تورکیا لە ڕێگەی وتەبێژی سەرۆکایەتیەوە ئاماژەی دا، کە ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر پاریس هەموومانی نیگەران کردووە و، بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەم. وەکو ڕێزێکیش بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە، بە فەرمانی ئەردۆگان بەشی گۆرانی و میوزیک لە کۆبوونەوەی سەراندا هەڵگیراوە.
دوێنێشەو دوای تەقینەوەکەی پاریس و، کوژرانی 100 هاووڵاتیی بێتاوان، ئەردۆگان تەلەفۆنی بۆ سەرۆکی فەرەنسا کرد و سەرەخۆشیی لێ کرد. ئەمڕۆیش وەکو ڕێزێک بۆ فەڕەنسا بەشی گۆرانی و مۆسیقای لە کۆبوونەوەی سەرانی بیست وڵاتە پێشکەوتووەکە دەرهێنا.
کارزان گلی




