بارمتەیەک له پاریس پەیامێکی لە فەیسبووک بڵاو كردهوه

پاریس -KDP.info- لە پەلامارەکەی فەرەنسادا جگە لەوەی تیرۆریستان تەقینەوەیان کرد، لە هەمانکاتدا بۆمبیشیان تەقاندوەتەوە و، چەندین هاووڵاتیشیان وەک بارمتە دەستگیر کردووە.
هاووڵاتییەکی فەرەنسی کە بە (بنیامین) پێگەی فەیسبووکی هەیە، وەکو بارمتە لای تیرۆریستانە و، توانیویەتی بە تەلەفۆنەکەی بچێتە ناو فەیسبووک و پۆستێک بڵاو بکاتەوە.
ئەو لە پۆستەکەیدا دەڵێت: "من ئێستا لە قاتی یەکەمی هۆڵی کۆنسێرتەکەدام و، تیرۆریستان بە دواماندا دەگەڕێن و چەندین کەسیان وەکو بارمتە گرتووە. من بە سەختی بریندار بوومە و تا ئێستایش لە هۆڵدا کەسی زیندووی لێیه. تیرۆریستان بگەنە هەر کێ سەری دەبڕن. من ماوم نەمردووم، بەڵام چواردەورم پڕە لە لاشە."
ئەم پۆستەی بەنژامین لە میدیاکانی فەڕەنسا و جیهانی دەنگی داوەتەوە.
کارزان گلی




