٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیکی و تاقمەکەی، دەیانەوێ بەشەبوودجەی کورد کەم بکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند هەندێک کوتلەی سیاسی پلانیان هەیە کێشە بۆ پشکی کورد لە بوودجە دروست بکەن.

(ئەحمەد حاجی ڕەشید) بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەری فەرمیپارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەنێو کوتلە سیاسیەکانی پەرلەمانی عێراق بە تایبەت دەوڵەتی یاسا باسوخواس زۆرە کە چۆن کێشە بۆ پشکی کورد لە بوودجەی 2016دروست بکەن بە تایبەت لەسەر پشکی 17%."

(ئەحمەد حاجی ڕەشید) ئەوەی خستە ڕوو هەموو هەوڵێک دەدەن بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  ڕای‌دەگەیێنێت وەزارەتی دارایی پێیان ڕاگەیاندوون لەگەڵ ئەوەی باری ئابووریی عێراق زۆر خراپە بەڵام حکوومەت مووچەی فەرمانبەرانی پێ دەدرێت."

گوتیشی: "حکوومەت بەنیازە گۆڕانکاری بکات لە پرۆژەیاسای بوودجەدا؛ ئەو گۆڕانکاریەش کەمکردنەوەی خەرجیەکان و زیادکردنی داهاتەکان دەبێت لەسەر پێشنیاری سندووقە نێودەوڵەتییەکەی دراو، بەڵام ئێمە لەسەر تاوتوێکردنی بوودجە بەردەوام دەبین."

یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار