٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بودجه‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ ده‌كرێ

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-  بڕیار وایه‌ دووشه‌ممەی دابێ،‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م لە پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌دا بكرێ.

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەی دارایی کۆ بووە و، بڕیاری دا کە ئەم حەفتەکە، ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بخاتە بەرنامەی کارەوە و، خوێندنەوەی دووەمی لێ بکات."

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، لە کاتی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بوودجە گشتییەکەی ساڵی دابێی عێراق، گوێ لە ڕاوپێشنیاری پەرلەمانتاران دەگرن، دوایی لیژنەی دارایی هەوڵ دەدات بە دوو حەفتە ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادە بکات و، بخرێتە دەنگدانەوە بۆ پەسەندکردن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار