٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كێشە كەوتە ناو ڕیزەكانی داعشەوە.. بە هۆی شكستەكەیانە لە شنگال

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دوای شكستەكەی داعش لە شنگال، كێشە كەوتووەتە ناو ریزەكانی تیرۆریستان و، بە فەرمانی (ئەبوبەكر بەغدایی)ـیش ٧٣ چەكداری خۆیان گولـلەباران كرد و نزیكەی ٣٥٠ چەكداری دیكەیش لە ترسی سزادان هەڵاتوون.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە میحوەری شنگال تووشی شكستێكی گەورە بوون، لە ئێستادا كێشە كەوتووەتە ناو ریزەكانی داعش و ٣٤٩ داعش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون لە ترسی ئەوەی سزا بدرێن".

(مەموزینی) گوتیشی، بە فەرمانی (ئەبوبەكر بەغدایی)، تیرۆریستان ٧٣ چەكداری خۆیان لە زیندانی كۆنی مووسڵ گولـلەباران كردن كە لە بەرەكانی شەڕ هەڵاتبوون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردە دەشڵێت، دوای نەمانی رێگای نێوان سووریا و مووسڵ، لە ئێستادا لە مووسڵ بەنزین و سووتەمەنی و خۆراك دەست ناكەوێت و خەڵكی مووسڵیش بەردەوامن لە گێڕانی شایی بە بۆنەی ئازادكردنی شنگالەوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار