٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى لەگەل مامۆستایانى زانکۆ و پسپۆرانى بوارە جیاوازەکان کۆبونەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەو توێژینەوە لەکایەکانى دەسەڵات و بوارە جیاوازەکاندا مەکتەبى سیاسى یەکێتیى و پارتى لەگەلڕ ژمارەیەک لەمامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان و ئەکادیمى ء پسپۆرى بوارە جیاوازەکان کۆبوونەوە

دوێنێ 5/11/2012، بەسەرپەرشتى بەڕێزان فازل میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان و مەلا بەختیار لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و بەئامادەبوونى بەڕێزان مەحمود محەمەد ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان و ئازاد جندیانى، لەبارەگاى مەکتەبى سیاسى ی.ن.ک لەهەولێر، بەناوى لیژنەى باڵاى هاوبەشى هەردوو مەکتەبى سیاسى ی.ن.ک و پ.د.ک، لەگەلڕ ژمارەیەک لەپسپۆران و شارەزایان و ئەکادیمیان کۆبوونەوە.

لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز فازلڕ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان، سوپاسى پسپۆڕانیکرد، بۆ ئەو لێکۆڵینەوانەى لەماوەى رابردوودا پێشکەشى مەکتەبى سیاسى هەردوولایان کردووەو وتیشى: ئەو جۆرە لێکۆڵینەوانە دەبنە یارمەتیدەرى دەسەڵاتى سیاسی بۆ چۆنێتى باشتر بەڕێوەبردنى کاروبارى سیاسى و کارگێڕى و ئابورى و دارایى لەهەرێمى کوردستاندا.

چەند تەوەرێکیشى پێشنیار کرد تا لێکۆڵینەوەو لێتوێژینەوەى لەسەر بکرێ و مەکتەبى سیاسى هەردوولا بۆ لەبەرچاوگرتن و کار لەسەرکردن.

پاشان بەڕێز مەلا بەختیار لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، وتى: ئەو دەستەیە لە پسپۆڕان بکرێتە لیژنەیەکى راوێژکارى بۆ هەردوو مەکتەبى سیاسىبۆ ئەوەى لە بوارە دیارکراوەکاندا راوێژ و پڕۆژەى پێویست و زانستى پێشکەش بکەن تا لە بوارى گۆڕانکارى و چاکسازیدا کەڵکیان لێ ببینرێ.

پاشان مامۆستایان و ئەکادیمی ء پسپۆرانى ئامادەبوو، سەرنج و پێنشیازەکانى خۆیان لەبارەى چۆنێتى کارکردن لەسەر کەیسە دیارکراوەکان خستە روو.

دواتر کۆبوونەوە میکانیزمێکى کارکردنى پەسندکرد.



 

هەواڵی پەیوەندیدار