هاكان فیدان، له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه.. ده‌چێته ئه‌مریكا

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌م ئێواره‌یه له هه‌واڵێكی به په‌له‌دا بڵاوكرایه‌وه كه راوێژكاری ئێستای میتی توركی (هاكان فیدان) له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه، به‌ڵام پۆستێكی دیكه‌ی پێ ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكانی نزیك له ئاكه‌په بڵاوكراوه‌ته‌وه، راوێژكاری میتی توركیا (هاكان فیدان) له پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه و، له‌جێی ئه‌و پۆسته‌یش ده‌یكه‌ن به سه‌رۆك قونسوڵی توركیا له ئه‌مه‌ریكا.
(فیدان) به كه‌سێكی نزیك له سه‌رۆك كۆماری توركیا (ره‌جه ته‌ییب ئه‌ردۆگان) داده‌نرێت، بۆیه هه‌ر به ره‌زامه‌ندیى ئه‌ویش له‌و پۆسته دووری ده‌خه‌نه‌وه و، ده‌یكه‌ن به سه‌رۆكی قونسولی توركیا له ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وه‌یشی ده‌بێته‌وه جێگره‌وه‌ی (هاكان فیدان) وته‌بَژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی توركیا (ئیبراهیم كاڵن)ـه، ئه‌ویش زۆر له ئه‌ردۆگانه‌وه نزیكه. هه‌روه‌ها باس له والی شاری مانیسیاش ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راوێژكاری میتی توركیا.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ وایان بڵاوكرده‌وه، كه (ئیبراهیم كاڵن) شه‌نسی زیاتری هه‌یه، چونكه (ئه‌ردۆگان)یش ئه‌وی پێ باشتره و پشتگیری لێ ده‌كات.
كارزان گلی




