126 لاشه‌ى تیرۆرستان گه‌یێنرانه‌وه مووسڵ.. له شنگال كوژراون

مووسڵ-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ڕه‌وشى شارى مووسڵ رایگه‌یاند، ئه‌مرۆش جارێكى تر وه‌جبه‌یه‌كى تر له ته‌رمى تیرۆرستانى داعش گه‌یشتۆته‌وه شارى مووسڵ و له ساركه‌ره‌وه‌ى مردوو له پزیشكى دادوه‌رى شوێن نه‌ماوه.
(عیسمه‌ت ره‌جه‌ب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ئه‌مرۆ هه‌ینى وه‌جبه‌یه‌كى تر‌ى لاشه‌ى تیرۆرستانى داعش كه له (126) لاشه پێك ده‌هات و له سه‌رده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له شنگال كوژرابوون، گه‌یه‌نرانه پزیشكى دادوه‌رى مووسڵ و ژماره‌یه‌ك له‌وانه گه‌وره به‌رپرسى داعشن و به‌ڕه‌گه‌ز بیانین".
(ره‌جه‌ب) گوتیشى: "له ساركه‌ره‌وه‌ى هه‌ڵگرتنى مردوو له پزیشكى دادوه‌رى مووسڵ شوێن نه‌ماوه له‌به‌ر زۆرى لاشه‌ى تیرۆرستان كه دوو رۆژه ده‌گه‌رێته‌وه شارى مووسڵ .
نه‌شوان به‌رزنجى




