٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال، لە بەغدا ده‌نگی دایەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info-هەر لەم بەیانییەوە تێكڕای مێدیا عێراقی و جیهانییە بەناوبانگەكان هەڵساون باسی ئەم ئۆپەراسیۆنه‌ی ئازادكردنی شنگال ده‌كه‌ن و زۆر بە گرینگیەوە لێی دەڕوانن.

)نەدا میرگەسۆری) بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ڕۆژێكی میژووییە بۆ هەموو كوردێك بە بۆنەی سەركەوتنە مەزنەكانی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی شنگال كە ڕاستەوخۆ سەرۆك بارزانی سەرپەرشتیی دەکات. هەر بەبۆنەی ئەم سەركەوتنانەوە ئەم ئێوارەیە ئێمە وەكو فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵساین ئێوارەخوانێكمان بۆ وەزیرە كوردەكان و جێگرەكانیان و فەرمانبەرە كوردەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێک خست. كە لە هەموو میژووی بەشداری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەراندا ئەمە بۆ یەكەم جارە وەها كارێك بكرێت."

(سیروان سیرینی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش پێی ڕاگەیاندین: "هەر لەم بەیانییەوە تێكڕای میدیا عێراقی و جێهانیە بەناوبانگەكان هەڵساون باسی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەکەن و زۆر بە گرنگیەوە لێی دەڕوانن. لە ئەنجومەنی نوێنەران و بەغدادا دەنگێکی زۆری داوەتەوە و، بەیاخێكی زۆریان بە ئازادكردنی شنگال و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە و پلانەكانی (سەرۆك بارزانی) داوە."

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار