٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 50 كوژراوی له‌ شنگال برده‌وه‌ مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  داعش تەرمی ئەو ٥٠ تیرۆریستە داعشەی لە شەڕەکەی ئەمڕۆی شنگالدا کوژرابوون، بردەوە بۆ مووسڵ.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرچاوەیەکی دەمڕاست لە مووسڵەوە پێی ڕاگەیاندین کەمێک لەمەوبەر تەرمی ئەو 50 تیرۆریستە داعشەی بە دەستی پێشمەرگە و، بۆمبی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان کوژراوبوون، گەیێندراوەتە دادپزیشكییەکەی مووسڵ."

(عسمەت ڕەجەب) گوتیشی: "کە داعش تەرمەکانی بردووەتەوە بۆ دادپزیشکییەکەی مووسڵ، سەرچاوەکانی ئێمە خۆیان بە چاوی خۆیان تەرمەکانیان بینیویانە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار