خه‌ڵكی مووسڵ دیواره‌كانیان پڕكردووه له دروشمی خۆشحاڵی بۆ ئازادكردنی شنگال
__2015_11_12_h16m43s51__LB.jpg)
مووسڵ-KDP.info- خەڵکی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری مووسڵ، دیوار و ده‌رگایان پڕ کردووە لە نووسین؛ دڵیان خۆشە پێشمەرگە خەریکی ڕزگاركردنەوەی شنگالە و، تیرۆریستانی داعشی لێ دەردەکات.
"سه‌عید مه‌موزینی"، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی لقی 4ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "كه‌مێك لەومەبەر هەواڵیان دا پێمان کە دانیشتووانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری مووسڵ، دڵخۆشن به‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و، هه‌ڵساون دروشمیان لەسەر دیوار و ده‌رگا نووسیوە و، پشتی پێشمه‌رگه‌یان گرتووە."
ده‌شلێت: "خه‌ڵكی ناوچه‌كانی (حه‌ی‌ته‌حریر و ئینتیسار و ڕه‌شیدیه)ی مووسڵ، دروشمی (ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال و، ڕووخانی داعش زۆر نزیكه)یان له‌سه‌ر ده‌رگا و دیوار نووسیوە و دیواره‌كانیان پڕكردوون له نووسین".
سه‌عید مه‌موزینی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو له داخی ئه‌و دروشم‌نووسینە، داعش كه‌وتووه‌ته خۆی و چه‌كدارانی له‌و شوێنانه بڵاوه پێ كردووه و، به هه‌ڕه‌مه‌كی خه‌ڵك ده‌ستگیر ده‌كات.
هه‌ژار مه‌موزینی




