سەباحەت تونجەل دەستگیر کرا
__2015_11_12_h16m6s8__LB.jpg)
ئانكارا-KDP.info- ئەندام پەرلەمانی پێشووی هەدەپە (سەباحەت تونجەل) لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکەی ئەتاتورکدا دەستگیر کرا.
تونجەل بەنیاز بوو ئەمڕۆ بە فڕۆکە بچێت بۆ برۆکسل، بەڵام پۆلیسی تورکیا لە فڕۆکەخانەدا دەستگیریان کرد و، بردیان بۆ بنکەی پۆلیسی بەکرکۆی لە ئەستەمووڵ.
دوای ئەوەی ئیفادەی لێ وەردەگیرێت بە کەفالەت ئازاد دەکرێت؛ دەستگیرکردنەکەشی لەبەر ئەوەیە ساڵی 2011 لایەنی پەکەکە گرتووە و، لەو کاتەوە گەشتی لێ قەدەغە کرابوو.
سەباحەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی دا کە ئەوەی ئەمڕۆ پێی کراوە، بە هەموو شێوەیەک دژی یاسایە و ئیدانەی دەکات.
ئەو گوتی: "بەبێ ئەوەی هیچ ئاگادارییەکم بۆ بێت، داوای یاساییم لەسەر تۆمار کراوە! هەر کەسێک داوای یاسایی لەسەر تۆمار بکرێت دەبێت دادگا پێشتر ئاگاداری بکاتەوە بەوەی فڵان ڕێکەوت ئامادەی دادگا بێت، بەڵام ئەوان بە هیچ شێوەیەک منیان ئاگادار نەکردبوویەوە."
ئەو گوتیشی کە دەستگیرکردنەکەی تەواو سیاسییە، نەک یاسایی.
کارزان گلی




