كۆمسیۆن به فهرمی ئهنجامی ههڵبژاردنی توركیای ڕاگهیاند
__2015_11_12_h16m4s1__LB.jpg)
ئانكارا-KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا (سەعدی گوڤەن) بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیای ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاکەپە 317 کورسی، جەهەپە 134 کورسی، هەدەپە 59 کورسی و، مەهەپە 40 کورسیی بەدەست هێناوە.
ڕێژەی بەشداریکردنەکەیش سەدا85.23 بووە واتە 48ملیۆنو538هەزارو695 کەس دەنگیان داوە؛ لەو ڕێژەیەش 697هەزارو464 دەنگ هەژمار نەکراوە و، هەژمارکراوەکەیش 47ملیۆنو840هەزارو231 دەنگە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی تورکیا بە فەرمی یەکەم دانیشتنی خۆی دەکات کە تایبەت دەبێت بە سوێندخواردنی ئەندام پەرلەمانە تازەکان و، پاشان سەرۆکی تازەی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
کارزان گلی




