دراوە تازەکەی عێراق هێما و زمانی 'کوردی'ـیشی پێوە دیارە
__2015_11_12_h15m53s34__LB.jpg)
بهغدا-KDP.info- ئەم دراوه '50هەزاردیناری'ـیه تازەیەی ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق خستیە بازاڕەوە، هێما و زمانی کوردییشی پێوەیە.
لە دراوە تازەکە هێمای تافگەی گەلی عەلیبەگ هەیە بە زمانی کوردییش لێی نووسراوە.
بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی عێراق دەبوو سێ مانگ لەمەوبەر دراوی 50هەزاری بخرایە بازاڕەوە، بەڵام دواکەوت.
بڕیارە دراوی '100هەزاری'ـیش چاپ بکرێت.
یەکەم دراوی عێراقی، ساڵی 1932 دەرچووە، چەند جارێکیش گۆڕاوە.
بەپێی خەمڵاندنی لقی بانکی ناوەندیی کوردستان، زیاتر لە 200تریلیۆن دیناری عێراقی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و لە بازاڕەکان و لە دەستی خەڵک مامەڵەی پێ دەکرێت.
یەحیا سابیر




