وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رۆمانیا رۆڵى (پ.د.ك) له سه‌قامگیرى و ئاسایشى هه‌رێم و عێراق به‌رز نرخاند

هێمن هه‌ورامى به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى (پ.د.ك) و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەب پێشوازی له تیتۆس كۆرلاتیان جێگرێ سه‌رۆكێ پارتى سۆسیال دیموكراتی رۆمانیا و به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌رەوەی پارتی سۆسیال دیموكرات و وه‌زیرێ ده‌رەوەی رۆمانیا كرد.
له سه‌ره‌تادا هێمن هه‌ورامى وێراى به‌خێرهێنانى تیتۆس كۆرلاتێن و شاندى یاوه‌رى، كورته‌یه‌كى له سه‌ر مێژوو و ئایدولوژیا و سیاسەتى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێشكه‌ش به شاندى میوان كرد و تیشكى خسته سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و سیاسه‌ت و بۆچوونى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ شاندى میوان روون كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا جێگرى سه‌رۆكى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى رۆمانیا و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رۆمانیا خۆشحاڵى خۆى بۆ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان نیشاندا و دروستكردن و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى دوو لایه‌نه له نێوان پارتى سوسیال دیمو‌كراتى رۆمانیا و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به گرنگ زانى و ئاماژه به میكانیزمى به هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كاندا و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاڵوگۆڕكردنى شاندى حزبى و شاندى كوتله‌ى په‌رله‌مانى و رێكخراوى قوتابى و لاوان و ئافره‌تانى هه‌ردوولا پێشنیار كرا.
له كۆتاییشدا كۆرلاتێن رۆڵى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سه‌قامگیرى و ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌رز نرخاند و هه‌روه‌ها پشتگیرى پارت و وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ڕه‌و پێش بردنى پرۆسه‌ى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق نیشاندا


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

