مه‌هه‌په بۆ لابردنی باخچه‌لی قۆڵی لێ هه‌ڵماڵی

ئیستانبووڵ-KDP.info- پارتیی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیست مه‌هه‌په، دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 1ی نۆڤه‌مبه‌ر دووچاری هات، له‌ناو خۆیاندا بوون به 2 به‌شه‌وه و، به‌شێك داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی پارت (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) ده‌كه‌ن و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یش داوای مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
مه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردنی 1ی نۆڤه‌مبه‌ردا 40 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا، له كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یراندا توانیبووی 80 كورسی بهێنێت و سێیه‌م هێزبوو له توركیا. واته نیوه‌ی كورسییه‌كانی له ده‌ستدا. ئێستا ئه‌و چواره‌م هێزی توركیا دوای هه‌ده‌په.
چاودێران پێیان وایه كه هه‌ڵوێستی توندی سه‌رۆكی ئه‌و پارته باخچه‌لی هۆكاری سه‌ره‌كی بوه به‌وه‌ی ده‌نگده‌ر له مه‌هه‌په دوور بكه‌وێته‌وه، چونكه به هه‌موو شتێكی گوتوه نه‌خێر. هه‌ر پێشنیارێكیان خستوه‌ته به‌ر ده‌می گوتویه‌تی نه‌خێر. بۆیه خه‌ڵك له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگداندا تۆڵه‌ی لێكردوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و راپرسیانه‌ی ئه‌نجام دراون، بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری مه‌هه‌په له دوای هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یراندا له‌گه‌ڵ ئه‌ودابوون مه‌هه‌په له‌گه‌ڵ ئاكه‌په‌دا حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی پێكبهێنێت، به‌ڵام باخچه‌لی هه‌ڵوێسته‌كانی زۆر توندبوون و، به هه‌موو پێشنیارێكی ئاكه‌په‌ی گوتوه نه‌خێر.
ئێستا سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته واته مه‌هه‌په بوون به 2 به‌شه‌وه و به‌شێكیان داوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی باخچه‌لی ده‌كه‌ن و ئه‌وانی دیكه‌یش ده‌ڵێن ده‌بێت بمێنێته‌وه، به‌ڵام مانه‌وه‌ی باخچه‌لی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زیانی بۆ مه‌هه‌په ده‌بێت، چونكه زیاتر له 10 هه‌ڵبژاردنی دۆڕاندوه و، به‌رده‌وامیش ئاستی جه‌ماوه‌ری ئه‌و پارته له داكشانه، بۆیه كه‌سێكی زیره‌كتر و شاره‌زاتر جێگه‌ی بگرێته‌وه باشتره.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌یان كردوه‌ته‌وه ناو رۆژنامه‌كانه‌وه، له كۆنگره‌ی نائاسایی مه‌هه‌په‌دا كه له نزیكترین كاتدا ئه‌نجام ده‌درێت، (مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر) خۆی كاندید ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكی مه‌هه‌په و ده‌شتوانێت كورسییه‌كه‌ی باخچه‌لی به ده‌ست بهێنێت، چونكه له‌ناو مه‌هه‌په‌دا خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره.
ئه‌مڕۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی مه‌هه‌په (روحی ئارسۆی) له نووسینێكیدا كه له تویته‌ر بڵاوی كردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت هیچ كه‌سێك شوێنی باخچه‌لی ناگرێته‌وه و، ئه‌وانه‌ی باس ده‌كرێت ته‌نیا بۆچوونی میدیایه.
له به‌رامبه‌ردا چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی دیكه‌ی ناو مه‌هه‌په به ئاشكرا گوتویانه كه له كۆنگره‌دا ره‌قیبی باخچه‌لی زۆر به‌هێزه و، ره‌نگه زۆربه‌ی ئه‌ندامان ده‌نگی بۆ بده‌ن، چونكه باخچه‌لی نه‌یتوانی پارێزگاری له‌و ده‌نگانه بكات كه له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یراندا به ده‌ستیان هێنا.
كارزان گلی




