٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەنداوی مووسڵ لە بەردەم هەڕەشەی ڕماندایە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد، بەنداوی موسڵ مەترسی روخانی ھەیە وبۆچاککردنەوەشی پێویستی بەنزیکەی ٥٠٠ملیاردینار ھەیە ،بەڵام حکومەتی عێراق ئامادە نیە ئەوبرە پارەیە بدات.


ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ لەسەر لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان (غەزوان حامد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ماوەیەکە تیمێکی ئەندازیاری سەرقاڵی چاککردنەوەی بەنداوی مووسڵن، چونکە مەترسیی ڕووخانی ھەیە، بەتایبەت لەئێستادا وەرزی بارانە و ئەگەر ئاوەکەی زیاتر بێت، مەترسییەکەشی زیاتر دەبێت، بەڵام ئەو تیمە باس لەوە دەکەن بۆ ئەوەی بە تەواوەتی بەنداوەکە چاک بکرێتەوە و مەترسیی نەمینێت، پێویستی بە٥٠٠ملیاردینارە.


(غەزوان حامد) گوتیشی، داواکارییان پێشکەش بە حکوومەتی عێراق کردووە بۆ ئەوەی ئەو پارەیە دابین بکەن، بەڵام بە بیانووی نەبوونی پارە رازی نەبوونە؛ بۆیە بڕیارە جارێکی دیکە داواکاری پێشکەش بکەن، چونکە ئەگەر بەنداوەکە بڕووخێت، مووسڵ و بەغدایش ژێر ئاو دەکەون.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار