داودئۆغلو لەسەر ئافرەتێکی باڵاپۆش هاتە دەنگ
__2015_11_11_h21m7s29__LB.jpg)
ئانكارا -KDP.info- سەرۆکوەزیرانی تورکیا داوای لێکۆڵینەوەی وردی کردووە لەسەر دەستگیرکردنی ئەو ئافرەتە باڵاپۆشهی كه ئهمڕۆ پۆلیس دهستگیری كردووه.
ماوەی مانگێک دەبێت حکوومەتی تورکیا ئۆپەراسیۆنی دەست پێکردوە بۆ دەستگیرکردنی لایەنگرانی گولەن و پەکەکە، بەو مەبەستەیش چەند کەسێکیان دەسگیر کردوە. ئەمڕۆیش لەکاتی ئۆپەراسیۆندا لە شاری مانیسیا پۆلیس، ئافرەتێکی باڵاپۆشی خراپ کەلەپچە کردووە و سواری سەیارەیان کردووە؛ هۆکاری گرتنەکەیشی ئەوەیە کە سەر بە بزوتنەوەکەی گولەنە. پۆلیس چەند گەنجێکی دەستگیرکراویشی داوەتە بەر زللە.
ئەم وێنانە لە سۆشیالمیدیادا دەنگی دایەوە و، ڕەخنەی زۆر لە پۆلیس گیراوە کە چۆن دەبێت بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیدا بکرێت. بۆیە سەرۆکوەزیرانی تورکیا (ئەحمەد داودئۆغلو) فەرمانی بە فەرمانداری مانیسا کردووە گورجێ لەو کەیسە بکۆڵنەوە، بە تایبەت خەمی ئەو ئافرەتە باڵاپۆشەی بووە.
فەرمانداری مانیسیا ئاشکرای کرد، کە لەسەر داوای سەرۆکوەزیران چاک لە کەیسی ئەو ئافرەتە باڵاپۆشە و، زللەلێدانەکەیش دەکۆڵینەوە، چۆن دەبێ كه پۆلیس بە زللە بکەوێتە گیانی ئەو گەنجانە.
کارزان گلی




