لیژنهی باڵای هاوبهشی ههردوو مهكتهبی سیاسی (پ.د.ك) و (ی.ن.ك) كۆبووهوه

بە پێی بڕیاری کۆبوونەوەیەکی پێشووتری هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کە بڕیار درا هەفتانە لە نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسییدا کۆبوونەوە بکرێ ، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 5/11/2012 ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی باڵای هاوبەشی هەردوولا لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەهاوینەهەواری سەلاحەدین ، بە سەرپەرشتی بەڕێزان مەلابەختیار و فازڵ میرانی کۆبوونەوە.
بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە تاووتوێکردن وبەدواداچوون بوو بۆ بڕیارێکی پێشووتری هەردوو مەکتەبی سیاسی ، سەبارەت بە پێداچوونەوەو گەشەپێدانی ڕێکەوتنی ستراتیژی . لەوبارەوە گەڵاڵەی بیروبۆچوون وهێڵە گشتییەکانی هەردوولا لەمەڕ ڕێکەوتنەکە ئاڵوگۆڕکران ، بەو نیازەی کە هەردوو پەیپەڕی ئامادەکراو ، لەلایەن هەر یەکە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکرێ ،تا لە کۆبوونەوەیەکی داهاتووی هەردوو مەکتەبی سیاسیدا پڕۆژەیەکی هاوبەشی لێ ئامادەبکرێ و داتریش پەسند بکرێ .
وێڕای ئەوبابەتە سەرەکییە، بارودۆخی کوردستان وعیراق وناوچەکەش بە شێوەیەکی گشتی بەدواداچوون و خوێندەوەیان بۆ کرا .


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

