٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تەرمی خوارزایەکی ئۆجەلان دۆزرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا -KDP.info-  ئەمڕۆ تەرمی خوارزایەکی (عەبدوڵلا ئۆجەلان) سەرۆکە زیندانیکراوەکەی پەکەکە لە نەمسا دۆزاوەتەوە و، تاوەکو ئێستایش دیار نییە کە کوژراوە یان بە مردنی خۆی مردووە.

(حوسێن یڵدرم) کوڕە خوشکی ئۆجەلان، لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا دەژیا و بە گوێرەی زانیارییەکان ماوەی 8 مانگ دەبوو هیچ هەواڵێکی نەبووە، ئاخری دوێنێ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و وەکو زانیارییە سەرەتایەکانیش کە لە لایەن پۆلیسی نەمساوە بڵاو کراوەتەوە، رەنگە خۆی خۆی کوشتبێت.

پۆلیس دەڵێت کاتێک تەرمەکەمان دۆزیوەتەوە، خۆی بە داردا هەڵواسیوە و هیچ ئاسەواری لێدانیش بە گیانیەوە نەبووە؛ جا مەگەر چۆن بێت، ئەگین هەر خۆی، خۆی کوشتووە و، نەکوژراوە.

وا تەرمی حوسێن دەگەڕێننەوە بۆ تورکیا و، پێدەچێت زۆرێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە و، چەند سەرکردەیەکی ئەو پارتە بچن بۆ ناشتنەکەی.
کوژرانی حوسێن زۆر گوماناوییە، چونکە 8 مانگە بێسەروشوێن بوو.

کارزان گلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار