٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بودجه‌ی عێراق، ٣٨ مادەی لێ تاوتوو كرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێ كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی مادەكانی پرۆژەیاسای بودجەی 2015 هەر ئێستا تەواو بوو؛ پرۆژەیاساكە خوێندنەوەی یەكەمی لێ كراوە و 38 مادەیشیان لێ تاوتوێ كردووە.

حاكم (سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەر ئێستا كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2015 كۆتایی هات؛ لە كۆبوونەوەکەی ئەمڕۆماندا وەكو لیژنەی دارایی خوێندنەەی یەكەممان لە پرۆەیاساكە كرد و، 38 مادەمان لێ تاوتوێ كرد. داواشمان كرد هەر ئەندامێكی لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێك بنووسێت و، تێبینیەكانی خۆی تێدا جێ بكاتەوە بۆ ئەوەی دوایی لە كۆبوونەوەكەی لیژنەكەماندا قسەی لێ بكەین."
(سلێڤانەیی) ڕاشیگەیاند: "لە لیژنەكەدا سووکەباسێکی وادەی تەواوكردنی پرۆژەیاسایەكەیشمان كرد بۆ ئەوەی زوو بینێرینە پەرلەمان و، بخرێتە دەنگدانەوە. ئێمە بە هەموو شێوەیەك لە لیژنەكەمان لە هەوڵ داین بۆ ئەوەی پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە نەكەوێتە ساڵی نوێوە و، هەر لە مانگی 12ی ئەمساڵدا پەسەندی بكەین."
جەختیشی كردەوە: "پرۆژەیاسای بوودجەی 2016 وەکو پرۆژەیاسای ساڵی 2015یە لەوە نەبێ هەندێ ژمارەی لێ گۆڕاوە، بەڵام پشكی هەرێم هەر سەداحەفدەکەی جارانە."
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار