62 تیرۆریستی دیکە لە مووسڵ ڕایانکرد

مووسڵ-KDO.info- تیرۆریستانى داعش له مووسڵ، چەند كه‌سێکیان له شارى مووسڵ بردووه بۆ شه‌ڕى رەمادى و ژماره‌یه‌كیشیان گولـله‌باران كردوون و، 62 تیرۆریستیش ڕایانکردووە.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له نێوشارى مووسڵ تیرۆریستانى داعش 275 كه‌سیان به زۆر بۆ شه‌ڕى رەمادی بردووە و هه‌روه‌ها 29 كه‌سیان له غەزلانییه گولـله‌باران كردن، چونكه ئاماده نه‌بوون بۆیان بچنه به‌ره‌كانی جه‌نگەوە."
(مه‌موزینى) گوتیشى، 62 تیرۆریستی داعش دیار نه‌ماون و بۆ شوێنێكی نادیار ڕایانکردووە.
نه‌شوان به‌رزنجى




