سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ى (8)ى ئادار ئاراسته‌ی ئافره‌تانی كوردستان كرد
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تان دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئافره‌تانی كوردستان كرد ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له‌بیره‌وه‌رى هه‌شتی ئادار؛ رۆژى جیهانى ئافره‌تان، گه‌رمترین پیرۆزبایى خۆمان ئاراسته‌ى ئافره‌تانى كوردستان ده‌كه‌ین، خه‌بات و هه‌وڵ و تێكۆشانى ئافره‌تان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان دا و له‌هه‌موو قۆناغه‌كان به‌رز ده‌نرخێنین، به‌تایبه‌ت كه بیره‌وه‌رى ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌پێناو گوزارشت كردن له مافه‌كانى ئافره‌ت و داخوازیه‌كانى و گه‌شه‌پێدانى رێره‌وه مرۆڤایه‌تیه‌كه‌ى له‌پێناو دادپه‌روه‌رى و یه‌كسانى دا.
ئاهه‌نگ گێران به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ئافره‌تانى جیهانى له هه‌شتى مارس، رێزلێنانێكى نێوده‌وڵه‌تیه بۆ هه‌موو ئافره‌تانى جیهان، چونكه ئافره‌ت سه‌ره‌ڕاى گه‌شه‌كردنى شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتنه‌كان هێشتا رۆژانه دووچارى توند و تیژى و چه‌وساندنه‌وه‌ى ده‌روونى و له‌شیی ده‌بێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى ئافره‌ته، ئه‌م رووداوه‌ش هه‌ر به ته‌نها له‌ووڵاتانى جیهانى سێیه‌م و ووڵاته هه‌ژاره‌كان به‌دى ناكرێت به‌ڵكو به‌رده‌وام ئه‌و كاره نامرۆڤایه‌تیانه له زۆربه‌ى ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتوه‌كانیش هه‌ستى پێ ده‌كرێ، ئه‌و قۆناغه‌ى كه ئێمه و كۆمه‌ڵگه‌كانى ناوچه‌كه پیایدا ده‌رۆین، وایكرد رووبه‌رووبونه‌وه‌و قۆناغى بنیادنانى مرۆڤ كه له بنیادنانى خێزان به‌شێوه‌یه‌كى پته‌و ده‌ست پێ ده‌كات و پشتیوانى له رۆڵى ئافره‌تان ده‌كات وه‌ك به‌ردى بناغه‌ى ئه‌و بنیادنانه و له‌نێو ئه‌و گۆڕانكاریه بنه‌ره‌تیانه و رووبه‌رووبونه‌وه گرنگانه‌ى تیایدا ده‌ژین، پێویسته له‌م رۆژه‌دا ئاهه‌نگ بگێرین و بیكه‌ینه رۆژێك بۆ گوزارشت كردن له هه‌وڵى زیاتر بۆ پشتیوانى ئافره‌تان تا بتوانێ له هه‌موو بواره‌كان و گۆرانكاریه‌كان دا رۆڵى دیار و به‌رچاوى خۆى هه‌بێت، له‌كۆتاییش جوانترین چه‌پكه گوڵى به‌هارى چیاى كوردستان پێشكه‌شى دایكان و خوشكان و هاورێیان و خۆشه‌ویستان ، ئافره‌تانى كوردستان ده‌كه‌ین كه ئافره‌تى كوردیش له‌و چیایانه شان به‌شانى براى پێشمه‌رگه تێكۆشانى بێ وچانیان كردوه، له‌پێناو وه‌دى هێنانى ئازادى خۆى و گه‌له‌كه‌ى.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)