بۆ كورد یاده‌وه‌ریێكی تاڵه.. له ساڵیادی ئه‌تاتوركدا، ئه‌ردۆگان كه‌وته به‌ر ڕه‌خنه‌وه

ئیستانبووڵ-KDP.info- ئه‌مڕۆ 77 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی سه‌رۆكی پێشووی توركیا (مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك)، توركیا هه‌موو ساڵێك رێوڕه‌سمی شاییسته بۆ ئه‌و رۆژه ئه‌نجام ده‌دات و، ئه‌مڕۆیش چه‌ندین رێوڕه‌سم بۆ ئه‌و یاده كرا و ساڵیادی كۆچی دوایی ئه‌تاتورك به‌رز نرخێندرا.
(ئه‌تاتورك) كه دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیایه و، یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ی هیچ كاتێك له بیری زۆربه‌ی هاووڵاتیانی توركیادا ناچێته ده‌ر و هه‌موو ساڵێك یادی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مڕۆیش 77ه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی بوو، به‌ڵام كێشه‌ی به دوای خۆیدا هێنان.
ئه‌گه‌رچی هه‌موو پارتییه‌كانی توركیا ناچارن به‌وه‌ی له ساڵیادی له دایكبوون و كۆچی دوایی (ئه‌تاتورك)دا رێوڕه‌سمی شاییسته بكه‌ن، چونكه گوایه ئه‌و سه‌رۆكه موڵكی جه‌هه‌په نییه، به‌ڵكو موڵكی هه‌موو توركیایه و لایه‌نگرانی هه‌موو پارتییه‌كان شانازی پێوه ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌كه‌په كه‌وته به‌ر ڕه‌خنه‌ی میدیاكان و سۆسیال میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌وه، به‌وه‌ی له‌و یاده‌دا ساردوسڕن.
چونكه سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) وه‌كو پێویست له ساڵیادی كۆچی دوایی (ئه‌تاتورك)دا ئاماده‌یی نه‌بووه و، ته‌نانه‌ت له كاتی خۆیدا ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه نه‌بووه، كه‌وته به‌رده‌م ڕه‌خنه و په‌لاماره‌وه. هه‌ر ئه‌مڕۆ، له كاتی رۆماڵكردنی ساڵیادی كۆچی دوایی (ئه‌تاتورك)دا، چه‌ند هاووڵاتییه‌ك په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئاكیدیان ده‌ركرد، چونكه پێیان وابوو ئه‌و رۆژنامه‌یه سه‌ر به ئاكه‌په‌یه و، ئه‌وانیش رقیان له (ئه‌تاتورك)ه.
له زۆربه‌ی شاره‌كانی توركیا ئه‌و یاده به‌رز راده‌گیرێت، به‌ڵام له باكوور ئه‌و یاده به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بشكرێته‌وه زۆر ساردوسڕه و، خه‌ڵك ئاماده‌ی نابن. هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه له سه‌رده‌می (ئه‌تاتورك)دا كورد ئازاری زۆری چه‌شتووه و، دیارترینیان قه‌تلوعامی ده‌رسیم بوو.
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆی هه‌ر ساڵێكدا، خه‌ڵكی توركیا خوله‌كێك به‌پێیوه ده‌وه‌ستن، ئه‌مه‌یش وه‌كو رێزێك بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی (ئه‌تاتورك).
كارزان گلی




