خەڵک بە جلی ئافرهتانهوه له مووسڵ ڕایان كردووه

مووسڵ-KDP.info- خەڵکێكی زۆری شاری مووسڵ لە ترسی تیرۆریستانی داعش، جلی ئافرەتانەیان کردووەتە بەر و، ڕایانکردووە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لە بازگەکاندا ئافرەتان باڵاپۆش ناچار دەکەن حیجابەکەیان لا بدەن نەکا پیاو بن؛ چونكه خهڵكێكی زۆر بە جلی ئافرەتانەوە خۆیانیان دەرباز کردووە."
(عسمەت ڕەجەب) گوتیشی، ئێستا داعش کونبەکون بە شوێن ئەو داواکراونەدا دەگەڕێ کە خۆیانیان شاردووەتەوە.
بڵند ئیبراھیم




